بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی یونێسی" لەم پەیامە بەڕێزگرتن لە ڕۆژی تۆبە و ڕەحمەت لە ئایینی جووەکان،گوتیشی: وانەی گەورەی حەزرەتی مووسا(ع) و هەموو پێغەمبەرانی گەورە بۆ مرۆڤانی، چاککردنەوەی ڕەفتارەکانیان لەگەڵ خوداوەند و ئینسانەکانە.
یاریدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران بە باسکردنی ئەمەی ئێرانییە کەلیمییەکان لە کۆترین پەیرەوانی ئایینەکانی تۆحیدین کە مێژووی چەند هەزار ساڵەیان هەیە لە ئێران دا،گوتیشی: ئەوان ڕێنموونییە ژیانبەخشەکانیی حەزرەتی مووسا(ع)ـیان تێکەڵاوی بڕوا ڕەسەنە ئێرانییەکان وەک خۆشەویستی، نیشتمان دۆستی،لەبەر چاو گرتنیی مافەکانی شارومەندی و قەبووڵکردنی کەسانی تر،کردووە.
یونێسی جەختیکرد: هەموو پەیڕەوانیی دینە تۆحیدییەکان دەبێ بە ئەنجامدانیی فێرکارییەکانی ڕەحمانی و ڕینموونییەکانی ئەخلاقی، لە پەرەی دادگەری،ئاشتی و هیوا لە ئێران و جیهان دا هەوڵ بدەن. "ڕوش هاشانا" یان ڕووش هەشنە، لە ڕۆژی یەکەم و دووهەمی مانگی عێبری تیشری دایە و جێژنە و هێمای دەستپێکرانی ساڵی یەهوودییە.
.........
340